(ساپایرۆلینا) جۆرێکە لە قەوزە ،کە گەشە دەکات لە دەریاچە. خوێواوییەکان و خولگەیەکان کە دکتۆر (کلیمنت)ی فەرەنسی لە ساڵی ١٩٦٢ دۆزیەوە لە (تشاد) وە هەژمار دەکرێت بە زۆرترین سەرچاوەی خۆراکی ئەندامی، کە دەوڵەمەندە بە کەرەستە خۆراکیەکان و ڤیتامیەنەکان، کە لاشە پێویستی پێیەتی بە شێوەیەکی بەردەوام. هەروەها دانیشی پێدا دانراوە لەلایەن (ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی) و (نەتەوە یەکگرتووەکانەوە) وە ناسراوە بە ناوی خۆراکی نموونەیی (خواردنی سوپەر) ئەم نازناوەش دوای پشکنینی رێژەی پێکهاتەکان لەلایەن رێکخراوی تەندروستی (WHO) وە رێکخراوی خۆراک و کشتوکالی جیهانی (FAO) پێ بەخشرا.لەبەر ئەوەی چەندین سوودی هەیە.
سپایرۆلینا
سوودەکانی:
1- دەولەمەندە بە ڤیتامین (A,B) کە پێویستە بۆ لاشە و زۆربە سوودیشە بۆ ئەوکەسانەی کە کەم خوێنن.
2- بە سوودە بۆ نەخۆشی سوککەری و فشاری خوێن و جگەر.
3- گرنگترین سەرچاوەی خۆراکیە بۆ ئەو ئافرەتانەی کەوا شیردەر و سکپڕن. هەروەها بۆ مندالانیش.
4- بە سوودە بۆ وەرزش وانان بە هۆی دەولەمەندی بە ڤیتامین( B1-B2-B3 )، ئاسن، کالیسیۆم، کارۆتین وە کۆمەلێک کانزا و پێکهاتەی دیکە، زۆر سوودمەندە بۆ کەسانی وەرزش وان.
5- بەسوودە بۆ بەسالاچوان بە هۆی دەولەمەندی لە کارۆتین کە پێک هاتەیەکی دژە ئۆکسینی بەهێزە وە دەولەمەندە بە کالیسیۆم.
6- زۆر بەسوودە و تاقیکراوەتەوە بۆ دابەزاندنی کێش.
7- بەسوودە بۆ ئافرەتان و کێشەی هۆڕمۆنات و کێشەکانی تایبەت بە سووڕی مانگانەی ئافرەتان بۆ پڕکردنەوەی بۆشایە خۆراکیەکانی مندالی ناو سک هەروەها پڕکردنەوەی بۆشاییە خۆراکییەکانی دایک.
8 – ڕێگری دەکات لە هێرشی دل بەهۆی بوونی ترشی (لینۆلیک گاما) کاردەکات لەسەر چالاک کردنی سووری خوێن.
9 – بۆ تووشبووانی ئەنیما (کەم خوێنی) بەهۆی بوونی مادە خۆراکیەکان وە کانزاکیەکان بە تایبەت بوونی ڕێژەیەکی بەرچاو لە ئاسن.
10 – بۆ داگرتنی کێشی لەش: کاتژمێرێک بەر لە ژەمی خواردن بخورێت هەستی برسیەتی کەم دەکات و هەستی تێربوون زیاد دەکات.
چۆنیەتی بەکارهێنانی:
لە (٦ تا 9) حەب سێ جار لە ڕۆژێکدا یەک سەعات پاش ژەمەکان.
تێبینی//
ئەوانەی کە کێشیان زیادە پێوەیستە سەعاتێک پێش ژەمەکان بیخۆن.
پاکەت هەیە (120) دەنکی تێدایە و هەیە (500) دەنکی تێدایە.
بەکاردێت وەکو ماسکێکی سروشتی بۆ پێست.